لەبەر بەفر و داخستنی رێگاكان ئەمڕۆ لە زۆربەی دامودەزگاكانی حكوومی پشووە

لەبەر بەفر و داخستنی رێگاكان ئەمڕۆ لە زۆربەی دامودەزگاكانی حكوومی پشووە

لەبەر ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمیە.
كرمانج عزەت، قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاند:" لەبەر بارینی بەفرێكی زۆر لەناو شار و دەڤەرەكە، بڕیاماندا بۆ قوتابخانەكان بكەین بە پشوو، واتا هەموو قوتابخانەكان پشوو دەیانگرێتەوە.
گوتیشی:" بۆ فەرمانگەكانی كە ڕێگایان سەختە لە ناو شار و دەرەوەی شار، لە نەگەیشتنی فەرمانبەران بۆ شوێنی كار غیاب نادرێن، جگە لەوەی ڕێگاكانی نێوان هەولێر- سۆران، سۆران - حاجی ئۆمەران، سیدەكان – مێرگەسۆر، خەلیفان - رانیە بە هۆی بارینی بەفرێكی زۆر گیراون، بۆیە تكایە هاتووچۆ رابگرن لەو شوێنانە تا تیمەكانی ئێمە فریای خاوێن كردنەوە بكەون.
لەلایەكی دیكەوە غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر دەڵێ:"دوای بڕیاری پارێزگاری هەولێر، لەبەر ساردی كەش و هەواو بەفربارین و بەستەلەكی رێگاكان بۆ سەڵامەتی گیانی فەرمانبەر و هاووڵاتیانی خۆشەویست ئەمڕۆ پێنچ شەمە لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سنووری قەزاكەمان پشووی فەرمییە.
ئەحمەد قادرـ قایمقامی قەزای چۆمانیش لەلایەن خۆیەوە گوتی:" بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر ڕێگاكان بەهۆی بارینی بەفر بۆ قوتابیان و هاتووچۆی مامۆستایان سەخت دەبێت، بۆیە لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان بڕیارماندا ئەمڕۆ بەپێی دەسەڵاتی پارێزگار پێی داوین لەسەرجەم قوتابخانەكانی سنوری قەزای چۆمان و هەرچوار ناحیەی سنورمان پشوو ڕابگەینین.

زۆرترین بینراو