لەجەژندا دەیان هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی رواندز كردووە

لەجەژندا دەیان هەزار گەشتیار روویان لە شوێنە گەشتیارییەكانی رواندز كردووە

زاری كرمانجی-رواندز: بەهۆی پشووی جەژنی قوربان و هەڵكەوتەی شوێنە گەشتیارییەكانی سنووری رواندز، رۆژانە هەزاران گەشتیار روو لە ناوچەكە دەكەن.
چیا محەمەد بەرپرسی بنكەی گەوشتوگوزاری رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند " تائێستا پلانەكەمان سەركەوتوو بووە، بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران و ئەم هاووڵاتیانەی بۆ گەشت و سەیران روو لە سنوورەكەمان دەكەن، لەكاتێكدا قەڕەباڵغەیەكی زۆر لە شوێنە گەشتیارییەكانی ناوچەكەمان بوونی هەیەو رۆژانە هەزار گەشتیاری هاووڵاتی روویان تێدەكەن".
ئاماژەشی بەوەدا " بەتایبەت لەم رۆژانەی پشووی جەژنی قوربان، بەدەیان هەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی رواندز كردووە، بەشی هەرە زۆریشیان خەڵكی شارو ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن و رۆژنە لەرێگەی كۆمپانیا گەشتیاریەكان دێنە سنوورەكەمان.

زۆرترین بینراو