لەحاجی ئۆمەران پڕۆژەیەكی گەورەی رێگاوبان ئەنجام دەدرێت

لەحاجی ئۆمەران پڕۆژەیەكی گەورەی رێگاوبان ئەنجام دەدرێت

لەسەرەتای دەسپێكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بریاردرا بەدووبارە دەست پێكردنەوەی پڕۆژەی رێگای گشتی (چۆمان-حاجی ئۆمەران)
فەرزنگ ئەحمەت لاوكە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند "لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا خۆشبەختانە لە سەرەتای دەسپێكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بریاردرا بەدووبارە دەست پێكردنەوەی پڕۆژەی رێگای گشتی جوت سایدی (چۆمان-حاجی ئۆمەران) بە درێژایی 16 هەزارو 665 مەتر".
گووتیشی " ئەم پڕۆژەیە گرینگ و ستراتیجیە چونكە رێگایەكی بازرگانی نێودەوڵەتییە و لەلایەن كۆمپانیای (ماركۆ ئەلێكس) ئەنجام دەدرێت و بە تەواوكردنی ئاسانكاری زۆر بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروست دەبێت.

زۆرترین بینراو