لەدامەزراندنیەوە تا ئەمرۆ هەر یەكەمە

محەممەد مە حموود

یەكەم بوون یان بەیەكەم مانەوە بەئاسانی وەدەست نایەت لە ژیان ،هەموو هەوڵ و تێكۆشانێك لەپێناو یەكەم بوونە، لەهەر تاكێك بپرسی ئارەزووی یەكەم بوونی هەیە ، قوتابێك لەقوتابخانە ، بازرگانێك لەبواری بازرگانی ، یانەو هەڵبژاردەیەك لەبورای

وەرزش ، وڵاتێك لەگەڵ وڵاتێكی تر ، پێشبركێكی راكردن و مەلەوانی ، چەندان نموونەی تر لە ژیان هەن كە یەكەم بوونیان بەلاوە زۆر گرنگە و هەوڵی بۆدەدەن .
لەمەیدانی سیاسەتیش پێشبركێی یەكەم بوون زۆر گەرمە ، هەر هێزو لایەنێك كە لەوبوارە دا كاردەكات دەیەوێت یەكەم بێت.
یەكەم بوون بەردەوام نابێت ئەگەر ئەو كەس و وڵات و گروپ و یانەو هەڵبژاردەییەی یەكەم بوونە بەرنامەو پلانی یەكەم بوونیان نوێ‌ نەكەنەوەو گرنگی پێ نەدەن و پێكهاتەكەیان بەهێزتر نەكەن ، بۆئەوەی جارێكی لەو رێزبەندیە نەكەونە دواوە و پلەی یەكەمیان لەدەست نەچێت.
لە دونیای سیاسەت زۆر هێزو حزب و لایەن هەبوون لەیەكەمەكان بوون بۆماوەیەك ،بەڵام دواجار چوونە پەلەكانی دواوە یان لەریزبەندیەكە نەمان، جائەوەش بەهۆی مەغروربوونی خۆیانەوە بووبێت یان نەزانینی چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ یەكەم بوونی خۆیان چۆنیەتی مانەوەیان لەو ریزبەندیە ، چونكە زۆرجار یەكەمەكان وادەزانن ئەو پلەیە لەدەست نادەن كە بەدەستیان هێناوە.
كاتێك مێژووی دامەزراندن و دروست بوونی پارتە سیاسیەكان دەخوێنینەوە، دەبینین هەریەكەوبۆئامانج و مەبەستَك دروست بوونە و دامەزراون ، لە سەر پەیرو پرۆگرامێك كارەكانیان بەئەنجام گەیاندوە وخەباتی سیاسیان دەست پێكردوە، لە هەرێمی كوردستان مێژووی دروست بوونی هێزولایەنەسیاسیەكان لەمیرنیشینەكانەوە بگرە تادەگاتە حزب و هێزو لایەن و رێكخراوەكان بەكۆمەڵێك قۆناغ و گۆڕانكاری تێپەریوون ،هەیانە زووكۆتایی پێهاتووەو بەئامانجەكەی نەگەیشتووە، هەشیانە بەهەر هۆكارێك بێت هەڵوەشاوەتەوە یان پێگەی جەماوەری لاوازبووە و متمانەی خەڵكی لەدەست داوە، من نامەوێت بەمێژوویەكی كۆن دابچمەوە ئەمە مێژوەو تۆماركراوە ، ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی بۆبكەم دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستانە وەك هێزێكی سیاسی بەهێزو كاریگەر لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ناوچەكە بەگشتی ئەمساڵ ئەوحیزبە جەماوەریە ساڵێكی تری هاتەسەرتەمەنی.
پارتی لە ساڵی 46 19ەوە تا 2019 ئەوە 73ساڵە لە خەبات بەردەوامە وەك هێزی یەكەمی كوردستان لە و كاتەوە تا بەئەمرۆ دەگات ئەوپێگەییەی لە دەست نەداوە، ئەمەش بۆ حزبێكی سیاسی شتێكی زۆر گرنگە كە دوای ئەو هەمووساڵە لە خەبات و قوربانیدان هەر حزبی یەكەم بیت ، ئەوحزبە هەردەم لە خەباتی شاخ و شاربەردەوام بووەو نەوستاوە، پیلانی چەندین ناحەزان و لەرزۆكانی لە گۆرناوە كە دژبەم پارتە وەستاونەتەوە یان هەوڵیانداوە لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسی و مەدەنی شكست بهێنێت، بەڵام هەوڵەكانیان سەریان نەگرتووە دیارە ئەمەش بۆئەوە دەگەرێتەوە ئەوەی پارتی دامەزراند كە بارزانی نەمرە،بۆ خۆدەرخستن و شانازی بەخۆوەكردن نەبوو وەك كەسانێك لاف و گەزافی كوردایەتی لێبدەن و لەولاشەوە نۆكەری بێگانەبوون یانە بۆمەرامی ئەوان كاریان دەكرد، بارزانی نەمر سەركردەێكی نیشتیمان پەروەر خەباتكارو ئایین پەروەربوو، خەمخۆر بوو بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كورد، ئەم پارتەی دامەزراند بە ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان , بۆیە دەبینین بەدرێژایی چەندەها ساڵ خەبات و قوربانیدان پارتی نەتوواوەتەوە بەڵكولە گەشەكردنی بەردەوەام بووە، تووانیویەتی لە گەڵ بارودۆخەكان خۆی نوێبكاتەوەو خۆی بگونجێت و هەربەهێزی یەكەمیش بمێنێتەوە، رۆژ بە رۆژ ئەندام لایەنگرانی زیاتربوونە لەپێناوی نیشتیمان خەباتی كردوەو هەوڵی بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردی داوە، ئەوحزبە بەوە لە حزبەكانی تر جیادەكرێتەوە هەمووئایین و ئاینزاكان ، نەتەوەو پێكهاتە جیاوازەكان كە لە كوردستان دەژین ئەوكات و ئێستاش لەوپارتەبەشدارن، پێگەو پلەوپایەیان پێدراوە، پارتی وەك حزبی دایك وایە قوتابخانەی پێگەیاندنی كەسی دلسۆزە بۆئەم خاكو نیشتیمانە .
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق و كوردستان زۆر هێزو لایەنی كوردستانی بەختی خۆیان تاقیكردوە بۆئەوەی بچنە پلەی یەكەم و شوێنی حزبە یەكەمەكان بگرنەوە ، بانگەشەو هوتافیان وا دەكێشا كە ئیدی یەكەمەكان ناتوان یەكەمم ببنەوە بۆیە ئەوان دێن جێگای ئەوان دەگرنەوە ، كەچی نەك هەرنەیان تووانی ئەو پلەیە وەربگرن ، هەندێكیان بەجۆرێك كەوتن وەك ئەوەی لەسەر شاخێكی بەرز كەوتبنە خوارەوە و بەزەوی كەوتبن ،كەوتنەكەیان ئەوەندە بەئازارە ،تائێستاش بەهۆش خۆیان نەهاتوونەتەوە ، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەردوو هەڵبژاردن چ لەسەر ئاستی عێراق و چ لەسەرئاستی كوردستان توانی پارێزگاری لەیەكەم بوونی خۆی بكات و لەو پلەیە بمێنێتەوە بەدەنگی زۆرو كورسی زیاترەوە، ئەو حزبە لە رۆژی دامەزراندیەوە تابەئەمرۆ دەگات زۆر هەورازو نشێوی ناخۆشی بڕیووە ، كەچی بەردەوام لەپلەی یەكەم ماوتەوە لەرۆژی دامەزراندیەوە تابەئەمرۆ دەگات ، ئەگەرچی چەندین نەیارو هێز لەدژی درووست بوونەو دەیانەوێت ئەو پلەیە لە پارتی وەربگرنەوە كەچی پارتی لەیەكەم بوون بەهێزتر بووە.
بۆیە پێویستە پارتی زیاتر لەجاران خۆی ماندو بكات بۆخزمەتكردنی خاكو نیشتیمان و گەلەكەی ، ئەندام لایەنگرانی خۆی پشتگوێ‌ نەخات ، ئەوانەی ئەندام لایەنگری پارتین ئەگەر بۆبەرپرسیاریەتی ناشێن بیان گۆرێت یان بەرپرسیاریەتیان پێ نەدات چ لەناو حزب بێت یان لەناو حكومەت ، ئەبێت كەسانی وادابنێت كە هەردەم پارتی پێیانەوە سەربەرز بێت .

زۆرترین بینراو