لەرواندز زیاتر لە 500 قوتابی پۆلی دوازدە بەشداری لەتاقیکردنەوەکان دەکەن

لەرواندز زیاتر لە 500 قوتابی پۆلی دوازدە بەشداری لەتاقیکردنەوەکان دەکەن

محەممەد مەحموود - زاری کرمانجی - رواندز
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ۲٦ / ٥ / ۲۰۱۹ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ئامادەیی بەهەردوو لقی زانستی و وێژەیی، سبەی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۷ / ٥ / ۲۰۱۹ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
لەم بارەیەوە سامان عەزیز بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بەزاری کرمانجی راگەیاند: لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز،569 قوتابی بەشداری لەتاقیکردنەوەکانی پۆلی دوازدە دادەکەن.
سامان عەزیز گووتیشی : قوتابیانی بەشداربووی لقی زانستی (۲۹۷) قوتابییە و لقی وێژەیی (۲۷۲) قوتابییە، هەروەها ژمارەی قوتابییان لە قۆناغی پۆلی 9 ی بنەڕەتی
(٥۸٦)قوتابییە،بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز گووتیشی : ئەم ساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو،(۳)هۆڵی تر زیاد کراون، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
بۆئەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەسەرهۆڵەکانی تاقیکردنەوە کەم ببێتەوە، هۆڵە نوێیەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە.
۱-کردنەوەی هۆڵێکی زانستی لەقوتابخانەی ئامادەیی شەهید حسن ئاغای تێکەڵاولەبەرزێوە.
۲-کردنەوەی هۆڵێکی تر لەقوتابخانەی ئامادەیی وەرتێی تێکەڵاو ، بەهەردوو لقەوە (زانستی + وێژەیی).
۳-کردنەوەی هۆڵێکی تر لە قوتابخانەی سەرنەوسی بنەڕەتی
تێکەڵاو، بۆ قوناغی 9 بنەرەتی
ئەمساڵ تێکرای هۆڵەکانی تاقیکردنەوە، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پێکهاتوون لە (۲٤)هۆڵی ئەزموونی گشتی و بنەڕەتی ، لقی زاستی لە (٦) هۆڵ پێکهاتووە، وەلقی وێژەیی لە(٦) هۆڵ پێکهاتووە، وە قۆناغی 9 ی بنەڕەتی لە
(۱۲)هۆڵ پێکهاتووە، کۆی گشتی هۆڵەکان ، دەکاتە (۲٤).
لەکۆتایشدا سامان عەزیز گووتی : ئەمڕۆ لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکان لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردە مامۆستا چنور و کوێستان ئەحمەد قائیمقامی رواندز هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەسەرکرانەوە.

زۆرترین بینراو