لەرواندز لەماوەی شەش مانگدا ٥٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

لەرواندز لەماوەی شەش مانگدا ٥٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە

محەمەد مەحموود

بنکەی بەرگری شارستانی رواندز ئاماری شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاو کردەوە بەپێی ئامارەکە ٥٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە.
ڕەشید محەمەد، ڕێگەپێدراوی بنکەی بەرگری شارستانی رواندز بۆزاری کرمانجی گووتی : ئاماری کارو چاڵاکیەکانمان لە سنوری کارکردنمان لەبنکەی بەرگری شارستانی رواندز ، لە ۱ - ۱ - ۲۰۱۹ تا ۱ - ۷ - ۲۰۱۹ بەم شێوەیەی خوارەوە بووە
ئاگربەربوون لە پوش و پەڵاش ٤۸ حاڵەت بووە ، سووتانی پوش و پاوان ۲ حاڵەتی ئاگر بووە ، هەروەها یەک حاڵەتی سووتانی ئۆتۆمبێلیش تۆمارکراوە لەگەڵ سووتانی سێ باخچە ، کۆی گشتی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ٥٤ حاڵەت بوونە .
سەبارەت بەخنکان لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو لەسنووری بنکەی بەرگری شارستانی رواندز ڕەشید محەممەد گوتیشی:" بۆئاماری خنکان سێ حاڵەتی خنکانمان هەبووە لەگەڵ ڕزگارکردنی چوار هاووڵاتی لەچیای کۆڕەک، لەگەڵ ئەوەی بنکەکەمان توانیویەتی پشکنین بۆ ( ۸۰ ) شوێنی میری و بازرگانی و چێشتخانە و سەمونخانە و نانەوا خانە و شوێنە گەشتیاریەکان بکات .

زۆرترین بینراو