لەرۆژی جیهانی شەكرە هەڵمەتێكی پشكنینی خۆڕای لە سۆران بەڕێوەچوو

لەرۆژی جیهانی شەكرە هەڵمەتێكی پشكنینی خۆڕای لە سۆران بەڕێوەچوو

زاری كرمانجی-سۆران: ئەمڕۆ پێنج شەممە 14-11-2019 كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە، لەلایەن تەندروستی سۆران هەڵمەتێكی پشكنینی سەرشەقام بۆ هاووڵاتییانی سۆران ئەنجامدرا.
مینا تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت " لە هەڵمەتەكەدا ژمارەیەك لە پزیشكان و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بەشداریان كرد و لەپێناو پشكنینی تەندروستی هاووڵاتییان و هۆشیار كردنەوەیان ساڵانە هەڵمەتی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو