لەسنوری پەروەردەی سۆران 8 هەزارو 375 قوتابی بەشداری لە تاقیكردنەوەكان دەكەن

لەسنوری پەروەردەی سۆران 8 هەزارو 375 قوتابی بەشداری لە تاقیكردنەوەكان دەكەن


زاری كرمانجی-سۆران: لە سۆران بەهەزاران قوتابی بەشداری لەئەزموونە گشتی و ئامادەییەكان دەكەن و بەسەر 138 هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابەش بوون
م.عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری بەرەوەردەی سۆران، رایگەیاند "لە رۆژی یەك شەممە 26-5-2019 ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی، هەروەها 27-5-2019 ئەزموونە نیشتمانییەكانی پۆلی9 بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2018_2019) لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردووە، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانیش ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ سەركەووتنی ئەم پرۆسەیە".
ئاماژەشی بەوەدا "لە سنوری پەروەردەی سۆران، 4 هەزارو 287 قوتابی بنەڕەتی و 4 هەزارو 88 قوتابی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، واتە كۆیی گشتی بریتیە لە 8 هەزارو 375 قوتابی، كە دابەش دەبەن بەسەر 138 هۆڵی تاقیكردنەوەو 490 مامۆستای چاودێری ئەزموونەكان دەكەن.

زۆرترین بینراو