لەسۆران 21 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

لەسۆران 21 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی-سۆران:
كرمانج عیزەت قائیمقامی سۆران، ئەمڕۆ هەینی 7-8-2020 لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، ئەنجامی پشکنینی ئەمڕۆ لە کۆی ٥٤ پشکنین ٢١ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، لەوانە سێ لە ڕواندز و یەکیان خەلیفان و ١٧ ناو شاری سۆران. لە (گەڕەکەکانی ھەندرێن ، دیانا، بارزان، بەرخۆدان، سەروچاوە، قەندیل، جندیان، زۆزک)".
ئەوەشی حستۆتەروو "بە ھۆی زۆر بوونی توش بوو خوتبە لە ھیچ مزگەوتێک نابێ و شوێنە قەڵەباڵغەکان دادەخرێن .
بارەکە قورسە و خەریکە نەخۆشخانە جێ نابێتەوە .
ھاوکاری خۆتان بن .

زۆرترین بینراو