لەسەر ئاستی كوردستان ژنە كوردێك بەشداری لە پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات

لەسەر ئاستی كوردستان ژنە كوردێك بەشداری لە پێشبڕكێیەكی جیهانی دەكات

دیمانە/ محەمەد ئامۆكەیی= رانیە: سازان محەمەد، چالاكوان و راهێنەی گەشەپێدانی مرۆیی، ئەندام و راهێنەر لە سەنتەری جیهانی كەنەدی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەپەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و شارەزا و پسپۆڕی باوەڕ پێكراوی نێودەوڵەتییە لە پرسی ژن، لە چاوپێكەتنێكی زاری كرمانجی باس لە گرنگی بواری گەشەپێدانی مرۆیی و ئەو بەربەستانەی هاتونەتە پێشی و چەند پرسێكی تر دەكات و رایدەگێنێت"بەردەوام و خۆبەخشانە كاری راهێنەری و رێكخراوەیی و مەدەنی لەخزمەتی پرسە تایبەت و جیاوازەكان ئەنجامم داون و تاكوو ئێستاش خۆبەخشانە بۆ پاڵپشتی تاكەكانی كۆمەڵگەكەم بەردەوام و خاوەنی چەندین خول و ڕاهێنانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی بۆ سەدەها گەنج و خێزانی شاری رانیە و شارەكانی تری كوردستانم لەپێناو پەرەپێدانی تواناكانیان و هۆشیاری تاك و خێزان."
سازان محەمەد، لە بارەی ئەو بێ ئومێدیەی دروستبووە لەلایەن تاكەكانی كۆمەڵگەی كوردی و گەڕانەوەی ئومێد بۆیان لە رێگەی گەشەپێدانی مرۆیی دەڵێت" ژیان هەمووی بێ جیاوازی پڕیەتی لەناخۆشی و خۆشی هەندێ جار نائومێدی ئەمەش سروشتی مرۆڤە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە بەتوانا بین و لەكۆسپەكان هەل دروست بكەین، هەر مرۆڤە ئیرادە بەهێزەكان لە نائومێدیدا ئومێد بنیات دەنێن و لە كەم و كورتیەكان پلیكانی گەشتن بەئامانج دروست دەكەن، مرۆڤ زۆر بەهێزە نابێ بوار بەبێ هێزی بدات جگە لەوەش پێویستە ڕاهێنەرانی بواری گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام لەمەیدانبن بە كۆمەڵێك لە ڕاهێنانی گونجاو و بەگۆڕانكاری سەردەمیانە و گونجان لەگەڵ بارو دۆخ بۆ دووبارە گەڕانەوەی گەشبینی بوژانەوەی ژیانی تاكەكانی ئەم كۆمەڵگە خۆشەویستەمان، وامان لێ بێت بەردوام بەدوای هەلی سەركەوتن و گەشتن بەئامانج دا بگەڕێن و لەدەستی نەدەین، چونكە مرۆڤ گەر بیەوێت لە نا ئومێدی ئومێد دروست دەكات، لەتاریكی تروسكای ڕوناكی دەدێزێتەوە لەنەبونیەوە هەبونی دروست دەكات، نەیار دەكات بەنزیكی خۆی و خۆشەویستی بنیات دەنێت، بەردەوام ژیان بەگەشبینی و هەوڵ و نەوەستان جوانە لە هەر شوێنێك وەستاین با بناغەیەك بۆ سەركەوتن و گەشتن بەئامانج بنیات بنێین، وەك ئەو چیڕۆكەی كە ئەسپەكە كەوتبۆ چاڵێك نەیان توانی بیهێنە دەرەوە، ووتیان با لە چاڵەكەدا خۆڵی بكەین بەسەردا خۆی لەوێ بمرێت كەچی ئەسپەكە خاوەن ئیرادەبوو بەو خۆڵەی كە دەیانكرد بەسەریا ژێرپێكانی خۆی پێ بەرزكردەوە و توانی بەهەوڵ و ئیرادەی خۆی لە چاڵەكە بێتە دەرەوە."
راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی سازان محەمەد، گووتیشی" لە ئەنجامی ئەم خەمخۆریەو تێبینیانەی كە لە دەروبەر و كۆمەڵگەكەم بەدیمكردوە زانیم كە هەموان زۆر بێبەشین و كەم و كورتیمان هەیە لە گەشەپێدانی توانا مرۆیەكانمان ، بۆیە بڕیارمدا وەك راهێنەرێك لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی كاربكەم، ئەوەش بۆمن كارێكی ئاسان نەبوو چونكە زور ماندوبونی دەویست لە رووی مادی و پاڵپشتیەوە كۆسپم هاتە پێش، بەڵام گەر كۆڵنەدەربین هەردەگەینە ئەنجام ، سوپاس بۆ خوا توانیوم لەو بوارەدا باش لەمەیدانبم و كاریگەری و ئەنجامی زور باش ببینم، هەروەها جگە لە ناو خۆی كوردستان لەوڵاتی توركیا و میسر، خاوەنی خول و دەوراتم لە چەندەها كۆنگرەی تایبەت بە بواری گەنج و ژن بەفەرمی بانگێشكراوم و وەك كوردێك جێپەنجەو كارم هەمیشە لە پێشدابووە بە شاهێدی ئەوانەی كارەكەم دەبینن."
سازان محەمەد، ئاشكراشیكرد" لە ئێستادا وەك تاكە كوردێك لە عێراق و كوردستان بەشداریم كردووە لەسەر ئاستی جیهانی لە پێشبڕكێی (The Arabs Group) (مسابقە افچل مدرب الدولی / وخبیر تنمیەالبشریە العربی فی العالم پشتیوان بەخوا لەهەموو قۆناغەكانی تریشدا چاوەڕێی سەركەوتنم ئەوەش دەبێتە سەر بەرزیێك بۆ كوردستان كە ژنێكی كورد بەتوانای خۆی بەشداربووە بۆیە تەمەنا دەكەم سەركەوتن بەدەست بێنم.
لە دوا قسەكانی دا ئەوەشی خستەڕوو" كاتَێك لە وڵاتانی بیانی بانگێشت نامەم بۆدێت و دەچم لەوێ باس لە ئەزمونی هەرێمی كوردستان دەكەم و ئەو چالاكییە خۆبەخشانەی لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامم داون بە خۆ بەخشی، بەشداربوان سەرسامی خۆیان دەردەبڕن بەوەی كە ئافرەتێك بەو پەڕی متمانە بەخۆبون هاوكاری خەڵك دەكات، ئەمەش لایمن گەورەترین شانازییە.

 

زۆرترین بینراو