لەسەر داوای حكومەتی هەرێم بەغدا نەوتی سپی رەوانەی كوردستان دەكات

لەسەر داوای حكومەتی هەرێم بەغدا نەوتی سپی رەوانەی كوردستان دەكات

زاری كرمانجی - دوای ئەوەی لە میانی كۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەتی عێراق، وەزیری نەوت بڕیاری دا نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتەكە كە رەوانەی دەستەی دابەشكردنی نەوت كراوە، هاتووە: بە پشتبەستن بە رەزامەندی وەزیری نەوت و لەسەر داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا بە ناردنی بڕی 50 هەزار مەتر سێجا نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

لە نووسراوەكەدا شێوازی دابەشكردنی نەوتەكە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان روونكراوەتەوە.

دەرچوونی ئەو بڕیارەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان، وەك لە نووسراوە رەسمییەكەدا هاتووە، لەسەر داوای حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوای رەزامەندی وەزیری نەوت بووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بارەی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە دووپاتیكردەوە، "ئەو بڕیارە لەسەر داواكاری حكومەتی هەرێم بووە و لە كۆبوونەوەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، وەزیری نەوت بەڵێنیدا نەوتی سپی بنێرێت، بەڵام ھەندێك پەرلەمانتاری دژ بە كوردستان لە بەغدا دەیانەوێ بیكەنە دەستكەوت بۆ خۆیان".

بیروڕا

زۆرترین بینراو