لەسەر رووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر حكومەتی هەرێم راگەیندراوێك بڵاو دەكاتەوە

لەسەر رووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر حكومەتی هەرێم راگەیندراوێك بڵاو دەكاتەوە

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانی هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکی کونسولخانەی تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانی هەرێمی کوردستان خەریکی لێکۆڵینە و بەدواداچوونی جددین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنی یاسایییان، بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادرێت ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بشێوێنرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

زۆرترین بینراو