لەسەنتەری قەزای رواندز نەوت دابەش دەكرێ

لەسەنتەری قەزای رواندز نەوت دابەش دەكرێ

زاری كرمانجی-رواندز: دوای تەواو بوونی ناوچە شاخاوییەكان، لەسەنتەری قەزای رواندز، دەست كرا بەدابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیان.
نەجات مەجید، سەرۆكی شارەوانی رواندز، بەزاری كرمانجی راگەیاند " دوای ئەوەی لەگوند و شارەدێ‌ و ناوچە شاخاوییەكانی سنوورەكەمان لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشكرا، لە ئێستادا لەسەنتەری شاری رواندز، دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە كراوەو هەر خێزانەو بری بەرمیلێك نەوتیان پێدەدرێت". گووتیشی " زیاتر لە شەش هەزار خیزان لە سەنتەری قەزای رواندز، لەوەرگرتنی ئەم نەوتە سوودمەند دەبن، كاتەكەش زۆر گونجاوەو لەگەڵ هاتنی شەپۆلی سەرما دەست بەدابەشكردنی نەوتەكە كراوە.

 

زۆرترین بینراو