لەشەقڵاوە رۆمانی بەڕێگاوەی دڵشاد كاوانی ناسێندرا

لەشەقڵاوە رۆمانی بەڕێگاوەی دڵشاد كاوانی ناسێندرا

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: لە ژێر ناوی کتێب داهێنانی ژیانە سیمیناری ناساندنی ڕۆمانی بەڕێگاوەی دڵشاد کاوانی لە شەقڵاوە ساز کكرا.
دلشاد کاوانی، بەزاری کرمانجی راگەیاند" لە ژێر ناوی کتێب داهێنانی ژیانە سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، لە باخچەی کتێبخانەی گشتی شەقڵاوە، سیمیناری ناساندنی کتێبه‌كه‌م ڕۆمانی بەڕێگاوە، لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری شەقڵاوە بەئامادەبوونی نووسەر و ڕۆشنبیرانی شارەکە بەڕێوەچوو، کە تیایدا نووسەر و لێکۆڵەر هۆشەنگ شێخ محمد و ڕۆمانووس و ڕەخنەگر سابیر ڕشید و مجید ڕحمان، هەریەکە بە جیا خوێندنەوەی خۆیان لە سەر ڕۆمانەکە خستەڕ ڕوو"
ئەوەشی گووت" وەک نوسەری ڕۆمانی بەڕێگاوە باسی چۆنییەتی نووسنی ڕۆمانەکەم کرد بۆئامادەبوان و وەڵامی پرسیار و سەرنجی ئامادەبووانی سیمینارەکەم دایەوە

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو