لەلێواری خەرەندی رواندز سمینارێك و ناساندنی پەرتووكێكی پەروەردەیی سازكرا

لەلێواری خەرەندی رواندز سمینارێك و ناساندنی پەرتووكێكی پەروەردەیی سازكرا

زاری كرمانجی-رواندز: دەزگای زاری كرمانجی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، سمینارێكیان لەژێرناوی (بونیادنانی مرۆڤ لەپەروەردەدا) لەگەڵ ناساندنی پەرتووكێكی پەروەردەیی م. بەكر كەریم حەسەن سازكرد.
ئێوارەی پێنج شەممە 22-8-2019 بەئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردەیی و مامۆستایانی زانكۆ و شارەزایان و مامۆستایان و خوێنەران، لەشاری رواندز دەزگای زاری كرمانجی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، لەكارێكی هاوبەشدا، سمینارێك لەژێرناوی (بونیادنانی مرۆڤ لەپەروەردەدا) لەگەڵ ناساندنی پەرتووكێكی پەروەردەیی بەناوی (بەرەو پەرە پێدانی پەروەردەیی ) بۆمامۆستا و نووسەرو شارەزایی پەروەرەیی بەكر كەریم حەسەن بەڕێوەچوو.

زۆرترین بینراو