لەمێرگەسۆر سمینارێك لەسەر مەترسیەكانی ماددەهۆشبەرەكان سازكرا

لەمێرگەسۆر سمینارێك لەسەر مەترسیەكانی ماددەهۆشبەرەكان سازكرا


زاری كرمانجی-مێرگەسۆر: ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، بە هەماهەنگی رۆشنبیری هۆشیاری، دژی ماددەهۆشبەرەكان، سمینارێكی لە هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی مادەهۆشبەرەكان رێكخست.
رۆژی یەكشەممە30-6-2019 لە هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی مادەهۆشبەرەكان لەژێر چاودێری قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر و ناوەندی وەرزش و لاوانی مێرگەسۆر، بە هەماهەنگی رۆشنبیری هۆشیاری، دژی ماددەهۆشبەرەكان.لە ناو هۆڵی لێژنە ناوچەی مێرگەسۆری پارتی دیموكراتی كوردستان.
سمیناررێك لەسەر مەترسییەكان ماددەی هۆشبەر و دەرهاویشتەكانی لە رووی ئابووری، كۆمەلایەتی، سیاسی و ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی، بۆ رۆژنامەوان ئیسماعیل ئیبڕاهیم بەڕێوەبەری دەزگای زاری كرمانجی بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و خاتوو نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجومەنی ئافرەتانی سۆران رێكخرا.

زۆرترین بینراو