لەمەودووا فرۆشتنی ئەو جۆرە شەربەتە لە سۆران قەدەغەیە

لەمەودووا فرۆشتنی ئەو جۆرە شەربەتە لە سۆران قەدەغەیە

لەمەودووا فرۆشتنی ئەو جۆرە شەربەتە لە سۆران قەدەغەیە

زاری كرمانجی-سۆران: لیژنەی ئابووری سۆران كڕین و فرۆشتنی جۆرە شەربەتێكی لە سنوورەكە قەدەغە دەكات و هەر كەسێك بیفرۆشێت سزا دەدرێت كە پێشتر لە بازاڕی شارەكەدا دەفرۆشرا .
ملازم رێبوار محەمەد سەرۆكی لیژنەی ئابووری لە قایمقامیەتی قەزای سۆران بە زاری كرمانجی گووت" رێنمایمان بە هەموو دوكان و ساردەمەنییەكان داوە، ئەو شەربەت و شیرینیەمەنیانەی كە دەستكردن و لەسەر شەقام یا لە دووكانەكانیان دەفرۆشن دەبێ لۆگۆ و زانیاری ئەو شوێن و كارگەیەی لەسەر بێت كە درووستی كردوە و بەپێچەوانەوە رێگە پێدراو نییە و ناهێڵین بیانفرۆشن".
زیاتر گووتی " ئەم كارەی ئێمە بۆ سەڵامەتی و تەندرووستی خەلكی دەڤەرەكەمانە، چونكە ئەگەر بێت و زانیاری شوێنەكەی لەسەر نەبێت ئەوا لە كاتی رووداوی نەخوازرا و نەخۆش كەوتنی هاووڵاتییان بەهۆی ئەو جۆرە شەربەتە ناتوانین ئەو كەسانە سزا بدەین كە دروستیان كردووە" .
ناوبراو ئاشكراشی كرد" لە ماوەی رابردوو ئەو جۆرە شەربەتە لە نێو بازاڕ بەبێ هیچ لۆگۆ و زانیاریەك بە رێژەیەكی زۆر دەفرۆشا كە زیاتر بۆ مانگی رەمەزان دروست دەكرێن, لە دوو رۆژی رابردووشدا نزیكەی 400 بوتڵی شەربەتی ماوەبەسەرچوو و بێ زانیاریمان دەست بەسەردا گرت و لە نێوبردان .

 

زۆرترین بینراو