لەهەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ئافرەتانی سۆران چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا

لەهەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان ئافرەتانی سۆران چەند چالاكییەكیان ئەنجامدا

زاری كرمانجی-سۆران: له‌ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ناوەندی سۆران، سەربە ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، لە هۆڵی پێشمەرگەی سۆران چەند چالاكیەكیان بەڕێوەبرد.
دهۆك بارزانی، بەرپرسی ناوەندی سۆران، سەربە ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-201 لەهەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، لە هۆڵی پێشمەرگەی شاری سۆران، چەند چالاكییەكمان ئەنجامدا".
گووتیشی " لەسەرەتادا سمینارێكیان بۆ مقەدەم سالار تەحسین دری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران ، لە سەر دوخی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و دەستدرێژی سێكسی و خراپ بە كار هێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سازكرد، دواتر رێزلێنانی بەخشیە بەرپرسی ئەنجوومەنەكەمان و لەگەڵ پێشكێش كردنی پەرتوكی خۆی بە ناوی (ئاسایشی كۆمەلایەتی تاك، خێزان، كۆمەلگا) لە كۆتایشدا ئازدكردنی 16 كوتری ئاشتی وەك هیمایەك بۆ ئاشتی و ئازادی و یەكسانی جێندەری.

 

 

 

زۆرترین بینراو