لەوانەیە خەونی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ ببێتە راستی

لەوانەیە خەونی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ ببێتە راستی

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی دیفنسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرایكردوە پێدەچێ خەونی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ یانەكەیان ببێتە راستی و ئەو گۆڵكارە مێژووییەی یانەی شاهانە لەگەڵ مێرەنگی كۆتایی بەژیانی وەرزشی بهێنێت.
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە، یانەی یۆڤونتۆسی ئیتاڵی بە هۆی وەستانی یارییەكانەوە زیانی زۆری دارایی بەركەوتوەو ئەگەری زۆرە بەهۆی زۆری موچەكەشیەوە دەستبەرداری كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەكەیان ببن.
یانەی یۆڤونتۆس رێگر نیە لەبەدەرم فرۆشتنی ئەو یاریزانە، بەو مەرجەی 75 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەكە بهێنێت، چونكە بەهۆی وەستانی یارییەكانەوە یۆڤی زیانی زۆری بەركەوتوەو دەیەوێ بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە قەرەبووی ئەو دۆخە بكاتەوە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تەواوی وڵاتی ئیتاڵیای پەكخستوە.
رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاشكرایكردوە، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لاری نیە لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، ئەو یاریزانەش بە ئامادەبوونی لە دواین یاری كلاسیكۆدا جارێكی دیكە سۆزی هاندەرانی ئەو یانەیەی بۆ خۆی راكێشایەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو