لەپانۆرامایەكدا لیڤەرپوڵ جامی سوپەری ئەوروپای بەرز كردەوە

لەپانۆرامایەكدا لیڤەرپوڵ جامی سوپەری ئەوروپای بەرز كردەوە

هەردوو یانە لیڤەرپول و چێڵسی لە یاری سوپەری ئەوروپا لە یاریگای ئیستەمبۆڵ لە نێو مێژوویەكی گەورە كۆكردەوە.
لە لوتكەی ئینگڵیزدا لیڤەرپولی خاوەن نازناوی چامپیۆنزلیگ و چێڵسی پاڵەوانی خولی ئەوروپا لیگ لە خاكی توركیا بەرامبەر یەك وەستان.
یارییەكەش بە ناوبژیوانانی ئافرەتانی وڵاتی فەرەنسا(ستیڤان فرابرت، مانۆێلا نیكۆلاس، و میشێل ئۆنێل بەرێوە چوو.
یارییەكەی بەهێزو ئاستبەرزیان پێشكەشكردو توانیان ببنە جێگای سەرنج و تێڕامانی جەماوەرو هاندەرانیان.
یانەی چێڵسی توانی لە خولەكی 36 بە گۆڵێكی یاریزان ئولیڤی جیرۆ خۆی پێش بخات، لە خولەكی 48 یاریزان سادیۆ مانی گۆڵی بەرمبەری بۆ لیڤەرپول تۆمار كرد و یارییەكە لە كاتی یاسای بە یەكسانی تەواو بوو، لە كاتی زیداكراوی یاری بە دوو گێم، یاریزان سادبۆ مانی لە خولەكی 94 جارێكی تر تۆری یانەی چێڵسی هەژاندو بە گۆلی دووەم یانەی لیڤەرپولی پێشخست، لە خولەكی 101 بە لێدانی سزا حۆرجینهۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی بلوز تۆماركرد، یارییەكە بە ئەنجامی 2-2 بە كۆتا هات.
بۆ یەكلایكردنەوەی یارییەكە و دیاركردنی پاڵەوانی جامی سوپەر روویانكردە لێدانی یەكلاكەرەوە، لە ئەنجامدا یاریزانی یانەی لیڤەرپول توانی هەر پێنج لێدانەكە بە سەركەوتووی جێبەجێ‌ بكەن لە بەرامبەردا یاریزانانی چێڵسی تەنها توانیان چوار لێدان بە سەر كەوتووی جێبەجێ‌ بكەن و یارییەكە بە سەركەوتنی یانەی لیڤەرپول 5-4 كۆتایی پێبێت و نازناوی جامی سوپەر بەر یانەی لیڤەر بكەوێت.
لە مەراسیمێكدا جامەكەیان بەرز كرودەوەو توانیان بۆ جاری چوارەم نازناوەكە لە باوەش بكرن.
پانۆرامایەكی مێژووی جامی سوپەری لە چەند رستەیەكدا
مێژووی جامی سوپەری ئەوروپا. ئەنجامدان و بەرزكردنەوەی چەندین نازناو لەلایەن یانەكانی ئەوروپا بەرێوە چووە.
بەسەرەتایەكی سەرنج راكێش یانەی ئەیاكس ئەمستردام دەستی پێكرد، كاتێك توانی سەركەوتن تۆمار بكات بەسەر یانەی ئەی سی میلان بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە یاری چوون و هاتن.
جامی سوپەر لە سەرەتادا بە دوو یاری بەرێو دەچوو
لە ساڵی 1998 گۆڕان بەسەر سیستەمی نازناوەكە هات و بە یەك یاری رێكخرا.
یانەی چێڵسی یەكەم یانە بوو نازناوی جامی سوپەری بە سیستەمی نوێ بە دەستهێنا دوای ئەوەی توانی لە یانەی ریال مەدرید بە تاكە گۆڵێك بباتەوە و نازناوەكە بەدەست بێنیت.
هەر یەك لە یانەی بەرشلۆنە و میلان بە 5 نازناو خاوەنی زۆرترین بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپان، لە دوای ئەوانیش یانەی لیڤەرپول و ریال مەدرید بە 4 نازناون و هەر یەك لە یانەی ئەتلاتیكو مەدرید و ئەجاكس ئەمستەردامیش خاوەن 3 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپایە.

 

زۆرترین بینراو