لەپۆلێك گەڕایەوە بۆ پۆلێكی تر

بەكر كاكۆ

ماوەیەك لەمەوبەر لەیەكێ لە قوتابخانەكانی سەر بە پەروەردەی دەشتی هەولێر، كێشەیەكی سەیرو هەڵەیەكی گەورەی قوتابخانەیەك كەوتە بەرباس و خواس ، لە كەناڵێكی راگەیاندنیش ئەوكێشەیە زیاتر ئاشكرابوو، دوایی ئەوەی قوتابییەك گەیشتۆتە پۆلی شەشەم، بەڵام لە پۆلەكانی (3-٤-٥) بەدەرنەچووی ڕۆیشتووە لەو پۆلانە دانیشتووە، تاوەكو پۆلی شەشەم ئەو حاڵەتە ئاشكرابووە، بۆیە وەزیری پەروەردە لە سەر ئەو كەیسە هاتە دەنگ و بڕیاری دروستكردنی لیژنەیەكی دا لە سەر ئاستی وەزارەت، دوایی ئەنجام ولێكۆڵینەوە و قسەكرن لەگەڵ كەس وكاری قوتابی یەكە، لیژنەكە بڕیاری گەڕانەوەی قوتابییەكەی دا كە بگەڕێتەوە بۆپۆلی پێنجەم، لە وانەیە ئەو جۆرە حاڵەتانە زۆر بێت لە قوتابخانەكان، بەڵام هەندێكیان چارەسەر كراون و هەندێكیشان بێ دەنگیان لێكراوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لەسەر كارگێڕی قوتابخانەكان، بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو كێشەی هاوشێوەی ئەو قوتابییە،ڕەچاوی ئەوخاڵانە بكەن.
یەكەم:هەموو بەڕێوەبەرێك دەبێت ساڵانە بەخۆی و بەهاوكاری یاریدەدەرەكان ،تۆماری نمرەكان وردبینی بكات.
دووەم:ساڵانە لە گەڵ دەست پێكردنی دەوام، لێژنەیەكی تایبەت بەسەرپەرشتی یاریدەدەری كاروباری قوتابییان، پەرتووك دابەش بكرێت بەسەر قوتابییان،تۆمارێك هەبێت ناوی قوتابییانی دەرچوو دەرنەچوو هەبێت و دیاری كرابێت لە سەر ئەو تۆمارە،بەناو كتێب دابەش بكرێت، نەوەك هەر قوتابییەك دانیشتبوو لە پۆل كتێبیی بدرێتێ.
سێیەم:حەق وایە لەخولی دووەمیش كارت،ئەنجام هەبێت،ئێمە هەروا بەزارەكی بەقوتابییان دەڵێن،دەرچووی یا خوود دەرنەچوووی، بۆیە جۆرێك لەقوتابییان لە ترسی ماڵەوە هەندێكیان لە گەڵ هاوڕێكانیان دەچن لە پۆلەكاندا دادەنیشن.

بیروڕا

زۆرترین بینراو