لەپێناو تەندروستی

لەپێناو تەندروستی

گۆشەیەكی هەفتانەیە د. خالس قادر ئەحەمەد دەینووسێت
پشت بەخودا و پابەندبوونی خەڵك، كۆڕۆنا زوو تێدەپەڕێنین
هەر كەسێك نەساغ بوو تا، كۆكە، سەرئێشە، ئازاری ماسوولكە و بێهێزی زۆری هەبوو، ئەوە سەرمابوون، تەشەنووج و قۆڵنجهاتن نییە بەڵكوو ئەوە كۆڕۆنایە، پێویستیش بەترس و شڵەژان ناكات.
ئەی پێویستە چ بكات؟
لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین بكات، پشووی تەواو بدات، ئاو زۆر بخواتەوە، میوە و سەوزە بخوات، حەبی پاراسیتۆڵ و ڤیتامینات و زینك وەربگرێت بۆ ماوەی دە رۆژ تێكەڵی خەڵك نەبێت، نەچێتە دەرەوە، سەر كار، نەچێتە دەوام، سەردان و گەڕان.
ئەگەر نەخۆشیی درێژخایەنت هەیە یا بەتەمەنی سەروو 60 ساڵن یا تایەكەت زۆرە و بە پاراسیتۆڵ دانابەزێت ، هەناسەتووندیت، ئەوا پێویستت بەسەردانی نەخۆشخانە هەیە ئەگەر نا تەنها لەماڵەوە بمێنەوە و پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122 یا پزیشكەوە بكە بۆ راوێژپێكردن.
تكایە:
- لە ماڵەوە بمێننەوە
- ماسك ببەستن
- دووركەونەوە لەیەكدی
- دەستان بشۆن

زۆرترین بینراو