لەپەیمانگای تەكنیكی سۆران باس لە توندو تیژی دژ بە ئافرەتان لەسەدی 21 دا كرا

لەپەیمانگای تەكنیكی سۆران باس لە توندو تیژی دژ بە ئافرەتان لەسەدی 21 دا كرا

زاری كرمانجی-سۆران: لە هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان، ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە هەماهەنگی پەیمانگای تەكنیكی سۆران و لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان، دیبەێتێك سازكرا
ئەمڕۆ سێ شەمە رێكەوتی 3-12-2019 لە هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان، ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، بە هەماهەنگی پەیمانگای تەكنیكی سۆران و لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان، هەڵسان بە سازدانی دیبەێتێك لە هۆلی كۆنفرانسی پەیمانگای تەكنیكی سۆران، بە ناونیشانی (توندو تیژی دژ بە ئافرەتان لەسەدی 21 دا) بۆ هەریەك لە (ئاری رەفیق، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، سەوسن محەمەد میرخان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، تاڤگە عومەر رەشید، بەڕێوەبەری گشتی یاسایی و پاراستنی مافی مروڤ) بە ئامادەبوونی قائیمقامی سۆران و ژمارەیەك لە بەرپرس و كارگێڕانی لقی 10 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و نوێنەرانی حزبی و حكومی و رێكخراوەكان و لاوان و قوتابیان".
لە دەستپێكی دیبەیتەكەدا ووتاری نازنین عەزیز مستەفا، بەرپرسی ئەنجوومەنی سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان و پاكستان محەمەد ئەمین راگری پەیمانگەی تەكنیكی سۆران پێشكەش كرا، دواتر دەستكرا بە ئەنجامدانی دیبەیته‌كە كە باس لە هەڵسنگاندن و شی كردنەوە بۆ بار دۆخی ئێستای ئافرەتانی كوردستان كرا.پاشان بەشداربووانی دیبەیت سرنج و تێبینی خۆیان خستە ڕوو".
لە كۆتایدا دیاری رێزلێنان بەسەر پێشكەش كارانی دیبەیتەكە دابەشكرا.

 

 

 

 

 

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو