لەگرنگترین سودەكانی‌ هەرمێ‌

لەگرنگترین سودەكانی‌ هەرمێ‌

دابەزاندنی‌ رێژەی‌ كۆلیسترۆل و كەمكردنەوەی‌ توشبوون بەنەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ قۆڵۆن و مەمك بەهۆی‌ بوونی‌ رێژەیەكی‌ بەرچاو لەریشالەكان تێیدا.
بونی‌ بڕێكی‌ دیاریكراو لە ڤیتامینa .k . c b2 . b3 . b6) (، كە وادەكات سوودی‌ هەبێت بۆ ئافرەتی دووگیان، جگە لەوە دەوڵەمەندی‌ هەرمێ‌ بە كانزاكانی‌ كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و مەنگەنیز، یارمەتیدەرە بۆ پركردنەوەی‌ پێویستییەكانی‌ دایكانی‌ دووگیان و شیردەر.
هەرمێ‌ بەسودە بۆ بەهێزكردنی‌ سیستمی‌ بەرگری‌ لەش بەهۆی‌ بوونی‌ ڤیتامین سی‌ و كانزای‌ مس تێیدا كە لە دژە ئۆكسانەكانن، بوونی‌ هەندێك پێكهاتە لە هەرمێدا كە یارمەتی‌ مژینی‌ كالسیۆم دەدات دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ توش بوون بە ئێسكە نەرمە.
بوونی‌ چەند ترشێك لە هەرمێدا و دژە ئۆكسیدەكان لە توێكڵەكەیدا، مەترسی‌ شێرپەنجەی‌ گەدە كەمدەكاتەوە و بۆ پارێزگاری‌ خوێنبەرەكان سودی‌ زۆری‌ هەیە كە مرۆڤ دوردەخاتەوە لە توشبوون بە نەخۆشییەكانی‌ دڵ.
خواردنی‌ هەرمی‌ بە تێپەربونی‌ كات لەگەڵ تەمەندا مەترسی‌ كزبوونی‌ چاو كەم دەكاتەوە.

 

زۆرترین بینراو