لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەت زۆربەی كێشە و گرفتەكانی چۆمان چارەسەر دەكرێن

لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەت زۆربەی كێشە و گرفتەكانی چۆمان چارەسەر دەكرێن

بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی دەڵێ، داوامان كردووە لە هەموو بوارەكان گرنگی بە چۆمان بدرێت، بۆیە لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەت زۆربەی كێشە و گرفتەكانی ناوچەكە چارەسەر دەكرێن.
حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵان لە دەڤەری باڵەكایەتی بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" بۆ دەڤەری باڵەكایەتی ئەوەی لە دەست ئێمە بهێت دەكەین، ئەو پرۆژە و پێشنیازانەی پێشكەشمان كردوونە و داوامان كردووە گرنگی بە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بدرێت، گرنگی بە رێگاوبانەكان بدرێت، كەرتی تەندروستی، هەروەها گرنگی بە دەرچووان بدرێت و لەو شوێنانەی كە پێویستن دابمەزرێن، چۆن لە رابردوو خزمەتی دەڤەری باڵەكایەتی كراوە لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەت زیاتر خزمەتی ناوچەكە دەكرێت و دەستی ئاوەدانی بۆ هەموو ناوچەكان درێژ دەكرێت و ئەو كێشە و گرفتانەی كە هەن چارەسەر دەكرێن".

زۆرترین بینراو