لەیدی گاگا نهێنی 911ی ئاشكرا كرد

لەیدی گاگا نهێنی 911ی ئاشكرا كرد

ئا/ هوژین شەوكەت
خانمە گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو لەیدی گاگا گۆرانییەك بەناوی 911 بڵاودەكاتەوە، بەڵام كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە.
لەیدی گاگا دوای بڵاوكردنەوەی كلیپی 911 لە ئینستاگرام لە لاپەڕەی فەرمی خۆی دەسخۆشی لە دەرهێنەرەكەی كرد و گووتی "ئەم بیرۆكەیە دەگەڕێتەوە بۆ 25 ساڵ بەر لە ئێستا، بەشێكە لە چیرۆكی فیلمێك و خەیاڵەكانی خۆم، بەڵام هەوڵمداوە ئەم خەیاڵە بگۆڕم بۆ راستی و ئەو پاڵەوانەی لە ناخمدایە بەرجەستەی بكەم، چونكە بەشێكە لە چیرۆكی ژیانم".
ئەم كلیپە هاوشێوەی چیرۆكە مێژووییەكان كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و سەرنجی بینەر رادەكێشێت، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمە یەكەم كاری نوێی لەیدی گاگایە و بینەرێكی زۆری بەدەستهێنا، كە یەكێكە لە تراكەكانی ناو ئەلبوومە نوێیەكەی.
لەیدی گاگا ناوی تەواوەی "ستێڤانی ئەنجلینا جێرماتۆیە" گۆرانیبێژێكی ناسراوی ئەمریكایە، لەدایكبووی 1986، هەمیشە بە كەسایەتییەكی سەركەش و سەیر و جیاواز ناسراوە، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، هاوكات هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماكارێكی بەناوبانگیشە.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو