لەیەکەم یاری ساڵی نوێدا ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی تۆمارکرد

لەیەکەم یاری ساڵی نوێدا ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی تۆمارکرد

محەممەد مەحموود
لەپشووەکانی سەری ساڵ جگە لە خولی ئینگلیزی سەرجەم خولەکان وەستابوون، دوای کۆتایی هاتنی پشووەکانی سەری ساڵ لەچوارچێوەی یاریەکانی خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بووە میوانی یانەی خیتافی، لەگێمی یەکەم یانەی ریاڵ مەدرید لە خوولەکی ۳٥ توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات لە رێگای یاریزانی بەرگریکار رافایل ڤاران، دوای ئەوەی مێندی یاریزانی هێلی بەرگری ریاڵ مەدرید تۆپێکی بۆ ناوچەی سزا بەرزکردەوە ڤاران سوودی لەم تۆپە وەرگرتوو گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمارکرد کەچی ئەم گۆڵەی ڤاران بۆیاریزانێکی یانەی خیتافی نووسرا کەلەخۆیانی تۆمارکرد.
دوای ئەم گۆڵە یانەی خیتافی چەندین هێڕشی مەترسی داریان بردە سەر گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید بەڵام کۆرتووای گۆڵپارێز بەهەموو شێوەیەک بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوەو لەگێمی یەکەم تۆرەکەی ریاڵ مەدریدی پاراست.
لەگێمی دووەمی یاریەکە جارێکی ریاڵ مەدرید زەنگی گۆڵی لێدایەوە و بوونە خاوەنی گۆڵی دووەم ئەمجارەش ڤارانی بەرگریکار بەلێدانی سەر دوای ئەوەی تۆپێکی لەلایەن تۆنی کرووسی ئەڵمانی بۆبەرزکرایەوە لە لێدانێکی جێگیردا بەرگریکارەکەی ریاڵ مەدرید ڕۆڵی هێڕش بەری بینیوو ریاڵ مەدریدی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم ، دواتر یانەی مەدرید کۆنتڕۆڵی یاریگای کردو دوای چەند گۆرانکارێکی زێدانی راهێنەر ئاستی ریاڵ مەدرید بەرزتربووەو بێڵ ئەسیستێکی بۆ ڤنیسیۆس کرد کەچی ئەم یاریزانە بەڕازیلە نەیتوانی بکاتە گۆڵ، دواتر فدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەسیستێکی بۆ گارس بێڵ کرد یاریزانە وێڵزیەکەش نەیتوانی سوودی لێوەربگرێت یاری بەرەو کۆتایی دەچوو لە خولەکی ۹٦ و کاتی زیادکراو ئەمجارەیان ڤاڵڤێردی تۆپێکی کردە دیاری بۆ لۆکا مۆدریچ و ئەویش توانی گۆڵی سێیەمی یانەی ریاڵ مەدرید تۆماربکات. یاریش بەم ئەنجامە بەکۆتاهات و ریاڵ مەدرید لەیەکەم یاری ساڵی نوێدا سێ گۆڵی تۆمارکردوو سێ خاڵی یاریەکەشی بەدەست هێنا.

زۆرترین بینراو