لە ئاكرێ‌ بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار چەندین پرۆژەی رێگاو بان جێبەجێدەكرێن

لە ئاكرێ‌ بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار چەندین پرۆژەی رێگاو بان جێبەجێدەكرێن

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ‌ - بەهۆی تێكچوونی زۆربەی رێگا و بانەكانی سنووری قەزای ئاكرێ‌ و بەردەرەش, حكوومەتی هەرێمی كوردستان بریاری جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خستە بوارێ‌ جێبەجیكردنەوە.
ئەندازیار محەمەد سەعید عەبدولكەریم, بەرێوەبەری رێگاوبانەكانی ئاكرێ‌ بە .زاری كرمانجی گوت:" پێش ماوەیەك كۆمەڵێك دەرخستەمان بەرزكردبوونەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دروستكردن و چاككردنەوەی كۆمەڵێك رێگا و بان لە سنوری قەزاكانی ئاكرێ‌ و بەردەرەش, ژمارەیەك لەو رێگایانە پەسەندكراون و بریارە پێش هاتنی وەرزی بەفر بارین تەواو بكرێن.
گوتیشی:" لە دەرخستەكاندا داوای 13 ملیار دینار بۆ رێگاكانی قەزای ئاكرێ‌ و 9 ملیار دینار بۆ قەزا كانی بەردەرەش كرابوو , ئێستا بری 2 ملیارو 500 ملیون دینار خەرجكراوە بۆ دروستكردن و نوژەنكردنەوەی بەشێك لەو رێگایانەی زۆر پێویستن كە كار لەسەر بكرێت پێش هاتنی وەرزی زستان و بەفر بارین , بەردەوام تیمەكانمان لە كاردان بە مەبەستی چاككردنەوەی رێگاكان .

زۆرترین بینراو