لە ئاكرێ‌ كەلوپەلی خۆپارێزی بەسەر هاووڵاتیان دابەشكرا

لە ئاكرێ‌ كەلوپەلی خۆپارێزی بەسەر هاووڵاتیان دابەشكرا

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ‌ : ئەنجوومەنی ئاكرێ‌ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەهاوكاری رێكخراوی هاوكاری مرۆیی كوردستان پێداویستی خۆپارێزی بەسەر هاووڵاتیانی سەنتەری شاری ئاكرێ‌ لە چەند شوێنی جیاواز دابەشكران.
دلڤین شەماڵ، بەرپرس ئەنجومەنی ئاكرێ‌ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" وەك هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لە چوارچێوەی رێكارەكانی تاكپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی هاوكاری مرۆیی كوردستان لە سەنتەری شاری ئاكرێ‌ رێژەیەكی زۆر دەمامك و پێداویستی تەندروستی بەسەر هاووڵاتیان دابەشمان كرد.
بەرپرس ئەنجومەنی ئاكرێ‌ یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەشڵێ:" پێشتر چەندین جار بەرێگەی ئۆنڵاین و رێگای جۆراوجۆر یارمەتیمان دابەشكردووە بەسەر هاووڵاتیان و هەڵمەتی هوشیاری تاك چەندین جارمان راگەیاندووە بەردەوام دەبین لە كارەكانمان و یارمەتیدانی كەسانی هەژار و رێكارەكانی تاكپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا تێپەراندنی ئەم قوناغە سەختە.
دلڤین شەماڵ، ئاماژەی بەوەشكرد:" گیانی هەر هاووڵاتیەك لە هەموو شتێك بەنرخترە لای ئێمە بۆیە ئەوەی لەتواناماندابێت بە هاوبەشی بێت یان بەتەنیا یارمەتی و پێداویستی تەندروستی دابەشدەكەین لەشارەكەمان .

زۆرترین بینراو