لە ئاكرێ سەرپێچیكارانی سزا دەدرێن

لە ئاكرێ سەرپێچیكارانی سزا دەدرێن

 


رەمەزان هەرنی - ئاكرێ : لێژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قەزای ئاكرێ بڕیاری داوە هەر كەسێك ئەم بارودۆخە بە هەڵ بزانێت و نرخی كەل و پەل گران بكات سزا بدرێت .
فەلاح حەسەن، بەرپرسی لێژنەی بەدواداچوونی قائیمقامییەتی قەزای ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند" لێژنەی بەدواداچوونی بازاڕ لە قائیمقامیەتی قەزای ئاكرێ بەردەوام سەردانی بازاڕ و ئەو شوێنانە دەكات كە بەپێی مۆڵەت و رێنماییەكان كراوەن، هەر خاوەن دووكانێك لەم بارودۆخەدا نرخ گران بكات سزادەدرێت و شوێنەكەی دادەخرێت".
گووتیشی" تا ئێستا بەهۆی گرانفرۆشی چەندین شوێن سزادراون و داخراون" .

زۆرترین بینراو