لە ئاكرێ نەخۆشانی تالاسیما پێویستیان بەخوێنە

لە ئاكرێ نەخۆشانی تالاسیما پێویستیان بەخوێنە

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لە كوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا خوێن بەخشان وەك پێویست ناتوانن خوێن ببەخشن و لە ئاكرێ نەخۆشانی تالاسیما پێویستیان بەخوێنە.
د. دلوڤان عەبدولخالق, بەرێوەبەری بانكی خوێن لە ئاكرێ بە زاری كرمانجی گووت:" بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە هەموو كات پێویستمان بە هەموو جۆرە خوێنێكە بۆ نەخۆشانی تالاسیما.
بەرێوەبەری بانكی خوێن لە ئاكرێ گوتیشی:" رۆژانە 10 بۆ 15 نەخۆش پێویستیان بە خوێنە، قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هۆكاری ئەوەی خوێن بەخشەكان سنووردار بكرێن لە بەخشینی خوێن, داواكارین بەپێی رێنمایەكان ئەوەی توانای بەخشینی خوێنی هەبێت سەردانی بانكی خوێن بكات بۆ بەخشینی خوێن، چونكە لەم كاتەدا زۆر پێویستمان بەخوێنە بۆ نەخۆشەكانمان بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك زۆر نەخۆشمان هەیە و پێویستی بەخوێنە لە هەموو جۆرەكانی خوێن".

زۆرترین بینراو