لە ئاكرێ هەموو سەنتەر و ئارایشگاكانی جوانكاری داخران

لە ئاكرێ هەموو سەنتەر و ئارایشگاكانی جوانكاری داخران

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و جێبەجێكردنی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی سەنتەر و ئارایشگاكانی جوانكاری لە شارەكە داخران.
فەلاح حەسەن, نوێنەری لیژنەی بەدواداچوون لە قایمقامی قەزای ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند: بە مەبەستی رێگریكرن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بریاردرا بە داخستنی چەندین شوێن و چەندین بریاری نوێش دەركران لە لایەن ژووری عەمەلیاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای دهۆك.
نوێنەری لیژنەی بەدواداچوون لە قایمقامی قەزای ئاكرێ گووتیشی:" بریاردرا بە گرتنی تەواوی سەنتەرەكانی جوانكاری ئافرەتان و لیژنەی هاوبەش سەردانی تەواوی سەنتەرو ئارایشگاكانی جوانكاری ئافرەتان كراوە و هەموویان داخستن, داواكارین خاوەن سەنتەرەكان پێگیری بە رێنمایەكان و بریارەكان بكەن و هەر شوێنێك كەمتەر خەمبێت بە پێی یاسا سزادەدرێت.

زۆرترین بینراو