لە ئاكرێ گرووپی پێشمەرگە یارمەتی بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكان دابەش دەكات

لە ئاكرێ گرووپی پێشمەرگە یارمەتی بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكان دابەش دەكات

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لە كوردستان بە مەبەستی خوپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا گرووپی پێشمەرگەی خۆبەخش لە ئاكرێ خۆراك بەسەر ژمارەیەك خێزانی كەم دەرامەت دابەش كرا.
عەدنان عەبدولوەهاب, بەرپرسی گرووپی پێشمەرگە لە ئاكرێ بە زاری كرمانجی راگەیاند " زۆربەی خێزانەكان پێویستیان بە خۆراكی رۆژانەیە و توانای كرینیان نییەو بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆ ناتوانن كار بكەن، وەك پێشتر یارمەتیمان بەسەر ژمارەیەك خێزان دابەشكرد" .
گووتیشی " لە سنووری قەزای ئاكرێ یارمەتیمان بەسەر 150 خێزانی هەژار و كەم دەرامەت دابەش كرد كە پێكهابوو لە سێتێك خواردنی وشك، كە بەشی هەفتەیەك دەكات، وەك كمترین یارمەتی بەرامبەر ئەو رەوشەی دروستبووە".

زۆرترین بینراو