لە ئاكرێ گەنجێك كەناڵێكی ئۆنلاین دەكاتەوە

لە ئاكرێ گەنجێك كەناڵێكی ئۆنلاین دەكاتەوە

رەمەزان هەرنی - ئاكرێ : لە شاری ئاكرێ گەنجێك كەناڵێكی تەلەفزیۆنی بەشێوەی ئۆنلاین دەكاتەوە.
دەرهێنەر عەبدوڵڵا بێتاش، دامەزرێنەری كەناڵی ئاكرێ تیڤی بە زاری كرمانجی راگەیاند:" كەناڵی ئۆنلاین بۆ خەڵكی ئاكرێ بە شێوەی ئۆنلاین پەخشدەكرێت بەم رێگایانە بە تایبەتی لەسەر وێب سایتی كەناڵی ئاكرێ تیڤی www.akretv.com لەسەر ئەپڵیكەیشنی كەناڵ بۆ هەردوو سیستەمی ئەندروید و ئایفون، ئێستا كار لەسەر دەكەین بۆ ئەوەی لە سوشیاڵ میدیا و فەیسبووك و یوتۆب و كەناڵ تایبەت بێت بە نیشاندانی ئاكرێ و چالاكییەكانی ئاكرێ و لەگەڵ پەخشكردنی یاریەكانی تۆپی پێ و پڕۆگرامە هەمە جۆرەكان بە شێوەیەكی گشتی".
ئاماژەی بەوەشكرد:" بەهۆی ئەوە ئاكرێ هیچ كەناڵێكی نییە لە تواناشمدابوو بۆیە دەستمكرد بە دامەزراندنی كەناڵی ئاكرێ تیڤی ئۆنلاین كە بۆ یەكەم جارە كەناڵێكی بەم شێوەیە لە دەڤەری ئاكرێ بكرێتەوە، كەس یارمەتی منیش نەداوە لەسەر ئەركی خۆم تەواوی تێچووی كەناڵەكە لە ئەستۆ گرتووە".

زۆرترین بینراو