لە ئاهەنگی تیرو پشكی جامی چامپیۆنزلیگ لە شاری مۆناكۆدا

لە ئاهەنگی تیرو پشكی جامی چامپیۆنزلیگ لە شاری مۆناكۆدا

لە شاری مۆناكۆی وڵاتی فەرەنسا ئاهەنگی تیرو پشكی خولی چامپیۆنزلیگ و خەلاتكردنی باشترین یاریزانی ئەوروپا و باشترینەكان ئەنجامدرا.
لە مەراسمی ئاهەنگەكەدا باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری كراو خەلاتی باشترینی ئەوروپای ساڵی2019ی پێبەخشرا، باشترین گۆڵپارێزو بەرگریكارو ناوەراستكارو هێرشبەریش هەڵبژێردران و خەلاتیان پێشكەش كرا.
یاریزان میسی و ڤان دایك و كریستیانۆ بەربژێربوون بۆ خەلاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا، ڤان دیك یاریزانی یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی هۆلەندا بە باشترین یاریزان دیاری كراو خەلاتی ساڵی 2019ی ئەوروپای پێشكەشكرا، هەر یەك لە یاریزان ئەلسۆن بیكرو ڤان دایك و دی یۆنگ و لۆنێڵ میسی بە باشترین گۆڵپارێزو بەرگریكارو ناوەراستكارو هێرشبەر هەڵبژێردران و خەلاتكران.
ئەنجامدانی تیروپشك بۆ جامی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی 2019-2020 بەشێكی گرنگی ئاهەنگی شاری مۆناكۆی پێك دەهێنا 32 یانەی سەركەوتوو بۆ قۆناغی كۆمەڵەكان بە سەر 8 گرووپ دابەشكران و لە نێوانیاندا گرووپی ئاگرینی لێ‌ هاتە دی.
گرووپی یەكەم: پاریس سان جێرمان - ریال مەدرید - كلوپ بروج - گەڵاتەسەرای
گرووپی دووەم: بایرن میونیخ - تۆتنهام - ئۆلۆمپیاكۆس - سیرڤینا زڤێڤدا
گرووپی سێیەم: مانچستەر سیتی - شاختیۆر - داینامۆ زەگراب - ئەتلانتا
گرووپی چوارەم: یۆڤینتۆس - ئەتلتیكۆ مەدرید - لیڤەركوزن - لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ
گرووپی پێنجەم: لیڤەرپوول - ناپۆلی- سالزبۆرگ - جینك
گرووپی شەشەم: بەرشلۆنا - بروسیا دۆرتمۆند - ئینتەر میلان - سلاڤیا
گرووپی حەفتەم: زینیت - بەنفیكا - لیۆن - لایپزیگ
گرووپی هەشتەم: چێڵسی - ئەیاكس ئەمستەردام - ڤالانسیا – لیل

 

 

 

 

زۆرترین بینراو