لە ئێران چوار هاووڵاتی دیكەی كورد لە سێدارە دران

لە ئێران چوار هاووڵاتی دیكەی كورد لە سێدارە دران

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2019.7.16 دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی سێدارەی چوار هاووڵاتیی کوردی لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کردووە.

ناسنامەی ئەو چوار بەندکراوە بریتییە لە: "هێمن بەناوەند، خەڵکی پیراشار، مەحموود خالیدی، جەعفەر محەمەدی و محەمەد عارف نەجەفیان".

ئەو چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست پێشتر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای داودوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.

زۆرترین بینراو