لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە سۆران مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن

لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە سۆران مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن

زاری كرمانجی-سۆران: بە بەشداری وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و لێژنەیەك لە بەغدا و قائیمقامەكان و دام و دەزگاكانی دەڤەری سۆران، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران كرایەوە.
كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران، رایگەیاند " پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2019 لە رێوڕسمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و لێژنەیەك لە بەغدا و دام و دەزگاكانی حكومی و حزبی و سەربازی و ئەمنی دەڤەرەكەو میوانان، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران بە فەرمی بەرووی هاووڵاتییان كرایەوە، كە ئاسانكاریەكی باش بوو بۆ خەڵكی دەڤەرەكە، كە لەمەودوا هاووڵاتییانی (سۆران، ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر) دەتوانن لەم ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌وه‌ له‌م نووسینگەیە پاسپۆرتەكانیان دەربهێنن و نوێیان بكەنەوە.
جیگەی ئاماژەیە " لە سنووری هەرچوار قەزاكانی دەڤەری سۆران، زیاتر لە 78 هەزار خێزان هەیە، بە كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، ئاسانكاری زۆریان بۆ دروست دەبێت، چونكە پێشتر دەبوایە بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان روویان لە پارێزگای هەولێر بكردبایە.

 

زۆرترین بینراو