لە باڵەكایەتی بە هۆی مینەوە هاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا

لە باڵەكایەتی بە هۆی مینەوە هاووڵاتیەك گیانی لە دەستدا

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۱۹/٦/۲۸ بەهۆی رووداوی مین هاووڵاتیەک بەناوی (گۆران کاکل رەجەب)، گیانی لەدەستدا. روداوەکە لە چیایی گردووگۆ لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران سەر بە قەزای چۆمان رویداوە. قوربانیەکە شوانکارەو تەمەنی (۲۱)، ساڵەو لە ناحیەی هەریر دادەنیشێت، ساڵانە لەم وەزەدا بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتیان رەوەندەكان ڕوو لە بەرزایی و ناوچەشە خاوییەکانی دەڤەری باڵەکایەتی دەکەن.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین /هەولێر

زۆرترین بینراو