لە باڵەکایەتی بە مەرج ڕێگە بە گوندنشینان دەدرێت بچنە نێو ڕەز و باخەکانیان

لە باڵەکایەتی بە مەرج ڕێگە بە گوندنشینان دەدرێت بچنە نێو ڕەز و باخەکانیان

 

زاری کرمانجی_ چۆمان: ژووری عەمەلیاتی قەزای چۆمان
بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە دوو بڕیاری دەکرد کە تایبەتە بەو گوندنشینانەی دەیانەوێ بچنە نێو ڕەز و باخەکانیان لە سنووری باڵەکایەتی.

‌ لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاوشاریانی سەنتەری قەزای چۆمان و دەڤەری باڵەکایەتی بە هەر چوار ناحیەکانەوە ئاگادار دەکەینەوە، کە پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن و لەماڵەکانیان بمێننەوە، لەحاڵەتی پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
هەروەها هاتووە: ئەو دوو بڕیارەی ژووری عەمەلیاتی نەخۆشی ڤایرۆس کۆڕۆنای چۆمان، لەڕۆژی 26/3/2020 تا ڕۆژی 1/4/2020 کاریان پێدەکرێت لەگەڵ هەر گۆڕانکاریەکی نوێ گۆڕانکاری بەسەر ڕێنماییەکان دێت بەپێی دۆخی تەندروستی هەرێم.

بڕیارەکان..
1_ هێزه ئەمنییەکانی سنوری قەزامان ڕێگە بە هاووڵاتیان دەدەن سەردانی ڕەزو باخەکانیان بکەن لە بەیانیان تا کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ ڕێگە بە سێ کەس دەدرێت، بە مەرجێک نابێت منداڵ و ژنیان لەگەڵ بێت، دوای کاتژمێر 10 ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت و کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت، هێزە ئەمنیەکان ڕاسپێردراون بۆ ئەم بابەتە.

2_ ئەوانەی کە کاری زۆر تایبەتیان نەبێت بەهیچ شێوەیەک
سەردانی قائیمقامیەتان نەکەن، وەئەگەر کارەکەیان پێویستی کرد ڕۆژانە لەکاتژمێر 10تا 12ی پێشنیوەڕۆ سەردانمان بکەن ، لەچوارچێوەی ڕێنماییەکان کارەکانیان بۆ جێ بەجێ دەکرێ.

زۆرترین بینراو