لە بلێ تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دانرا

لە بلێ تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دانرا

زاری كرمانجی – بلێ: بۆ یەكەمجار لە سنوری دەڤەرەكەمان بە هاوكاری و هەماهەنگی راستەوخۆی بەشی تەندروستی لە نوسینگەی تایبەتی ڕێزدار جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دانانی تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ( كوڤید — ١٩) بە ئامێری پی سی یار لە نەخۆشخانەكەمان بە نوێترین و پێشكەوتووترین ئامێر و لەسەر ستانداردە نێودەولەتیەكان كە لەمەودوا گشت كارەكان لە وەرگرتنی سامپل تا كۆتا پرۆسە لە دەرچوونی دەرئەنجامی پشكنین بە گشت كارلێكە تاقیگەییە دەستی و ئامێرە جۆراوجۆرەكان بە تێكڕا لە نەخۆشخانەكەمان ئەنجامدەدرێت، سوپاس بۆ هەر یەكە لە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و بەرپرسی تاقیگەی ناوەندی بۆ بەدواداچوونەكانیان".

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بلێ

زۆرترین بینراو