لە بڵێ تیمێكی پزیشكی بیانی بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ 600 نەخۆش كرد

لە بڵێ تیمێكی پزیشكی بیانی بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ 600 نەخۆش كرد

رەمەزان هەرنی
تیمێكی پزیشكانی توركی لە نەخوشخانەی گشتی بلێ لە دەڤەری بارزان بێ بەرامبەر پشكنین و چارەسەرەی بۆ نەخۆشەكان ئەنجام دەدەن مەبەست لەم سەرەدانە یارمەتی دانی كەسانی هەژارو كەمدەرامەتە.
د. هەوار عەبدوڵڵا, بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ لە دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی گوت:" بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشەكان و یارمەتیدانی كەسانی هەژارو كەمدەرامەت دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر لەگەڵ زنجیرە نەخۆشخانەكانی لوقمان حەكیم لە توركیا توانیمان تیمیكێ پزیشكی رازیان بكەین سەردانی نەخۆشخانەكەمان بكەن لە دەڤەری بارزان و چارەسەر و پشكنین بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەكان ئەنجام بدەن.
ئەوەشی گوت:" تیمی پزیشكی توركی لە چوار پزیشكی پسپۆر پێكهاتووە, سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ یان كرد لە نزیكەوە ژمارەیەك پشكنین و چارەسەری بە نەخۆشانی دەڤەرەكە گەیاندن بێ بەرامبەر لە هەر شوێنێكی كوردستان نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ كردبێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری بێ بەرامبەر پزیشكە بیانییەكان چارەسەری كردوونە، ئەو تیمەی سەردانی نەخۆشخانەی كرد، نزیكەی 600 نەخۆشیان بینیوەو لێی سوودمەندبوونە.

زۆرترین بینراو