لە بڵێ چوار هاووڵاتی عەرەب بریندار بوون

لە بڵێ چوار هاووڵاتی عەرەب بریندار بوون

ئەمڕۆ ئێوارە لە شارەدێی بڵێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، ئۆتۆمبێڵێك لە جۆری تۆیۆتا پیكاب لە رێڕەوی خۆی لای دا و لە ئەنجامدا وەرگەڕا و چوار كەس بریندار بوون،كە هەر چوار كەسەكە عەرەب بوون.
شایەتحاڵێك لە نزیك رووداوەكە بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا چوار كەس هەبوون، هەر چواریان بریندار بوون، دوای كۆبوونەوەی خەڵكی ناوچەكە سەرنشینەكان لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا دەرهێنان و گەینرانە نەخۆشخانە، كە هەر چواریان عەرەب بوون و لەناوچەكە كاریان دەكرد، زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

زۆرترین بینراو