لە بێخاڵ منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان خنكا

لە بێخاڵ منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان خنكا

ئەمڕۆ بەیانی لە هاوین هەواری بێخاڵ منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان خنكا و تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
عەمید عیماد رێكانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" ئەمڕۆ كاتژمێر 10 ئاگاداركراینەوە كە منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان بەناوی رۆقیا حەسەن عەلی كە خەڵكی بەرتلەیە كەوتۆتە ئاوی بێخاڵ و خنكاوە.
گوتیشی:" تیمەكانی سۆران و رواندز گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و گەڕان بە دوای تەرمەكەی بەردەوامە".

زۆرترین بینراو