لە بێخاڵ کەسێک لە خنکان ڕزگارکرا

لە بێخاڵ کەسێک لە خنکان ڕزگارکرا

محەمەد ئامۆکەیی- رواندز:
لە هاوین هەواری بێخاڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی لە رێگەی هەناسەی دەستکرد توانیان ژیانی کەسێک لە مردن رزگار بکەن.
عیماد رێکانی بەڕێوەبەری بەرگری شاڕستانی سۆران، بە بەزاری کرمانجی راگەیاند" ئێوارەی رۆژی دووشەممە ئاگادارکراینەوە لەهاوین هەواری بێخاڵ، بەهەبوونی ڕووداوێکی لە هۆش خۆ چوون سوپاس بۆ خوا لەکاتی رووداوەکە ئەفسەری بنکەی بەرگری شارستانی رواندوز و کارمەندانمان سەرقاڵی پێدانی ڕێنمایی کردنی گەشتیاران بوون لە نزیک ڕووداوەکە دەست بەجێ گەیشتنە سەر ڕووداوەکەو بەزووترین کات بە هۆی پێدانی هەناسەی دەستکرد، لەلایەن رائید ئاری جیهانگیر سیدا، ئەفسەری بنکەی بەرگری شارستانی رواندز، توانرا هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە بهێتەوە باری ئاسایی خۆی.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو" ماوەی چەند رۆژە تیمەکانمان لە ناوچە گەشتیاریەکان لە رێگەی پرۆشۆرەوە رێنمای گەشتیاردەکەن لەوەی کە خۆیان لە شوێنە قولەکان بپارێزن و مەلەکردنیش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆ سەڵامەتی گیانی ئەوان.

زۆرترین بینراو