لە بەرەوپێشچووندا بۆ دووركەوتنەوە

محەمەد كەریم

ئەزانی بۆ چریكەی چۆڵەكەكان ناگۆڕێت و بەرگوێیە؟ چونكە من چەندین لانەی چۆلەكەكانم دی هەر هەمان دار و خۆڵ و ستری بوو كە دەمێك بوو بینیبووم ئەو كات هەستم كرد گۆڕانیش سنوری هەیە ناكرێت بێ مانای تێدا بێت ئاخۆ بۆ مرۆڤیش لەم ڕووەدا نافكرێ لێیان...
هەمیشە چاوگێڕانێكی گشتی دەبینرێت لە مرۆڤ لە ئاست ژیانكردن بەوەی گۆڕانكاری دەستپێبكات لە چوون بەرەو شتگەلێك و لە یادكردنی هەندێك شت هەڵبەتە ئەم گۆڕانكاریانە زۆر و كەم ناكرێت بە ڕەهایی بڕیار بدەین بەوەی كە ئاگامان لە هەموو لایەكی گۆڕان بێت بۆی ڕاستی و دروستی پێویستی بە تحدید كردنی بابەت و پرسەكانە كە پەیوەندارن بە مرۆڤ و ژین لەم زەمەنەدا...
بۆیە بە باش و چرورمان زانی كە ئاماژەیەكی بچوك بكەین بەم پرسە گشتیەدا كە پەیوەندارە بە هەر تاكێك لە كۆمەڵگا دا و هەڵبەتە ئەم باسكردنەش لای من هەمووی خۆی لە ئازارێك بینیەوە كە بریتیە لە گۆڕان و دووركەوتنەوە لە ئەساسیەت و جەوهەری گۆڕان، بۆیە من لێرەدا چەند جۆرێكی گۆڕان دەخەمە ڕوو وە هەر وەها باسێكی ئەم گۆڕانەش دەكەم كە لە زەمەنی ئەڕۆكە دا هەسپێكراوە و بۆتە شتێكی تەواو ناسراو...
سەرەتا مرۆڤ سروشتی خۆی لە گۆڕان دایە و هەمیشە حەزی پێدەكات جا چ لە سروشتی یان ارادی واتە چ لە گەشەی جەستەی و گەورەبوونێكی سروشتی یان چ لە گەشەی هزری و تێركردنی مێشك بە خۆراكی بەسوودبێت وەك ئەوەی بە ئەڵقەیەك دەسوڕێتەوە بەردەوام كەلێنەكان دەگرێت و دووبارە بەسەریان دەخولێتەوە واتا ڕابردوو لەیاد ناكرێ نەكا داهاتووش كە گۆڕانێكی تلقایی بەسود بەسەر مرۆڤ دا دێنێت و وا دەكات لەگەڵ گۆڕانێكی كەسی و كاریگەری بخاتە سەر دەوروبەریش و بەرەو دیدڕوونی هەنگاو بنێن بەمەش كۆمەڵگا بۆ ساتێك بەرەو چاكە خوازی بنیات دەنێن وە هەڵبەتە نەوەك گرنگە بەڵكو پێویستە بە شێوەیەكی گشتی خۆراكە عەقلیەكان پەراوێز نەخەین و نەیان كەین بە شتێكی نەناسراو كە بەداخەوە ئەمڕۆكە بەرەوچونێكی سەرتاپایی هەیە كە بەهۆی بەدیلی خراپ كزكراون...
ئەمڕۆكە لاتان سەیر نەبێ كە مرۆڤانێك هەن تەواو لە گۆڕانكاری دان بەڵام چ گۆڕانێك؟
گۆڕانێك پڕ لە لەیادكردن و بێ شەرمی...
گۆڕانێك پڕ لە تەقلیدی خراپ و ڕیئاكشن...
گۆڕانێك پڕ لە لەدەست دانی چەمكە جوانەكان...
وە گۆڕانێك لە هزر و بوونی كەسەكان كە لە مرۆڤێكی ئامانجدار بەرەو بوون بە ئامرازێكی سەیر هەنگاودەگرن بە ڕێگادا و قووڵ نافامن لەم دۆخ و هەردەم لە دەروونێكی نا ئارام دەمەشن و بەڵام ڕزگاریان نابێت دەزانی بۆ ؟ چونكە گۆڕان پڕ لە هەروازە بەمەش هێزە ئاسۆیەكان(ماددە) ناتوانێت قوتارت بكات لەم هەروازو بەرزایانەدا گەر داوای یارمەتی نەكرێت لە ڕووكنە ڤێرتیكاڵیەكە كارمان ئاسان نابێت و كە ناشی كەین كارەسات دەقەومێت و وەك ئەوەی نیشانەی چاك نابینرێت...
بۆیە نیشانەگەلێك هەن لە ئێستا و لەم زەمەنە كە دەلالەت لەم هزرە نا پەروەردەیانە دەكەن كە پەراوێزخراون لە ئاستی مەعریفی و گەشەی خودی ..... بۆیە بەردەوام وەك بێ هۆشێكی بێ شەرم وان و جیلێكی سەیرە كە ئێمە لە ئاست خراپی و شەڕی خۆمان پێیان گوتووین كە ئاخۆ چی بوو شەڕ و خراپ بەڵام ئەی ئەمە چی كە گوێیێكی نەبوو بۆ ئەوەی گوێ بگرێ چاوێكی نیە ڕووئیای هەبێ هەڵبەتە كارەسات و فتنەیەكی ناونادیار دەخولقێنن كە هەر دەبێت بڵێین كە هەر پلیكانەیەك بڕین بەرەو ڕووی بەرەوپێشچوون لە ئێستا دا هەر هەنگاوێكیشە و بگرە زیاتر بۆ دووركەوتنەوە و كزبوونی حەقیقەت و ماڵئاوی كردن لە بێگەردی و بیرە جوانەكان...
ڕەنگە ئەوانەی ئەمڕۆ هەست بەم دۆخە دەكەن لە گۆشەنیگایەكدا كە لە تاو ئازاری داهاتووی تاكێكی بێ ناسنامەدا بەردەوام لە جەنگێكی تۆخ دابن ئەو كات ببنە نوخبەیك كە هەر ئەوان بمێنن و نەك ئازار بچێژن، بەڵكو هەر یەكسەر ئەشكەوتەكان و گەڕانەوە دەبنە تاكە پەناگە بۆیان و بەهۆی بۆنكردنی ئەم نەخۆشیە كۆچ دەكەن و ئیدی ساتی ماڵئاوای ئەوان نا بەڵكو كۆی زەمەن دەبێت...

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو