لە جەڵتەی مێشك دوورت دەخاتەوە

لە جەڵتەی مێشك دوورت دەخاتەوە

لێكۆڵەرەوانی‌ سویدی‌ بە لێكۆڵینەوەیان لەسەر زیاتر لە (35) هەزار پیاو لە ماوەی‌ (10) ساڵدا ئاشكرایان كردووە، ئەو پیاوانەی‌ ڕۆژانە شوكولاتە بەكار دەهێنن (17%) كەمتر لەو كەسانەی‌ كە خۆیان لە خواردنی‌ دوور دەخەنەوە، ڕووبەڕووی مەترسی‌ جەڵتەی‌ مێشك دەبنەوە.
بە پێی‌ لێكۆڵینەوەكە، شوكولاتە بە هۆی‌ بوونی‌ ماددەی‌ (فلاڤۆنۆید) تێیدا، دەتوانێت كاریگەری‌ ئەرێنی لەسەر ڕێژەی‌ فشاری‌ خوێن جێبهێڵێت‌و مەترسییەكانی‌ جەڵتەی‌ مێشك كەم بكاتەوە.
فلاڤۆنۆید، پێكهاتەیەكە ڕۆڵی‌ هاوشێوەی‌ ئەنتی‌ ئۆكسیدەكانە‌و كاریگەریی‌ باش دەكاتە سەر ڕێژەی‌ فشاری‌ خوێن‌و كۆلیستڕۆڵ. ساڵی‌ ڕابوردووش لێكۆڵینەوەیەكی‌ دیكە لە بارەی‌ بەكارهێنانی‌ شوكولاتە‌و كەمكردنەوەی‌ مەترسییەكانی‌ جەڵتەی‌ مێشك لە ژناندا ئەنجام درا، كە تا ڕاددەیەك ئەنجامێكی‌ هاوشێوەی‌ ئەم لێكۆڵینەوەی‌ هەبوو.
هاوكات لێكۆڵەرەوان لەو لێكۆڵینەوەدا چەندین هۆكاری دیكەی‌ وەك كێشی‌ زۆر‌و جۆری‌ بەرنامەی‌ خۆراكی‌‌و شێوازی‌ ژیانیان بەهۆكاری‌ كاریگەر لەسەر جەڵتە زانی‌.

زۆرترین بینراو