لە حاجی ئۆمەران سێ تۆمەتبار دەستگیردەکرێن

لە حاجی ئۆمەران سێ تۆمەتبار دەستگیردەکرێن

بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام کریستاڵ دەگرن و سێ تۆمەتباری ئێرانیش دەستگیردەکەن.

بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر ئەو سێ تۆمەتبارە ناویان (س، ق، ئ)، (ش، ئ، ئ) و (ئ، ح، د)ـە.

هاوکات ئاسایش توانیویەتی دەستبەسەر بڕی 50 گم تلیاک بگرێت کە ئەو تۆمەتبارانە لەناو چەند گوێزێک و عەسایەکدا شاردبوویانەوە.

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بەپێی یاسای 14ـی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رەوانەی بەردەم دادگا کراون.

زۆرترین بینراو