لە حاجی ئۆمەران هاوردەکردنی هێڵکە قەدەغەدەکرێت

لە حاجی ئۆمەران هاوردەکردنی هێڵکە قەدەغەدەکرێت

 

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە رۆژی (٢٠١٩/٧/١٧) هاوردەکردنی هێلکە بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە راگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی زاری كرمانجی كەوتووە، تێیدا هاتووە" ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانان و دەرهێنەرانی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەین، کە ئاماژە بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو /بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون، بە نوسراوی بنکەی گەرەنتینەی ڤێتێرنەری حاجی ئۆمەران ژمارە(١٩٦) لە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٧/٧) هاوردەکردنی هێلکە قەدەغە کراوە و لە ١٧ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت".

لەراگەیەندراوەكەشدا ئاماژە بەوەكراوە" بە نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری/ بەڕێوەبەری گەرەنتین ژمارە (١٩٩٨) لە ڕێکەوتی(٢٠١٩/٧/٢٦) وە نوسراوی بنکەی گەرەنتینەی ڤێتەرنەری حاجی ئۆمەران ژمارە(١٩٦) لە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٧/٧) هاوردەکردنی هێلکە قەدەغە کراوە و لە ١٧ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت".

زۆرترین بینراو