لە حاجی ئۆمەران پڕۆژەیەكی گەورەی رێگاوبان ئەنجام دەدرێت

لە حاجی ئۆمەران پڕۆژەیەكی گەورەی رێگاوبان ئەنجام دەدرێت

لە سەرەتای دەسپێكی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بریار درا بە دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی رێگای گشتیی جووتسایدی (چۆمان-حاجی ئۆمەران)

فەرزنگ ئەحمەت لاوكە، بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، لەمبارەوە رایگەیاند: "لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا لە سەرەتای دەسپێكی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا بریار درا بە دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی رێگای گشتیی جووتسایدی (چۆمان-حاجی ئۆمەران) بە درێژایی 16 هەزار و 665 مەتر".

گوتیشی: "ئەم پڕۆژەیە گرینگ و ستراتیجییە، چونكە رێگایەكی بازرگانیی نێودەوڵەتییە و لەلایەن كۆمپانیای (ماركۆ ئەلێكس)ەوە ئەنجام دەدرێت و بە تەواوكردنی ئاسانكاری زۆر بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست دەبێت".

زۆرترین بینراو