لە خانەقا هاووڵاتیەك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

لە خانەقا هاووڵاتیەك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە دۆڵی خانەقای سنووری قەزای رواندز کەسێک گیانی لەدەستدا.
به‌رگری شارستانی روونیكردووه‌ته‌وه‌، تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی سنووری بنكه‌ی خانه‌قا كردووه‌ و توانیویانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له‌ باره‌ی زیانی گیانی ئاگره‌كه‌وه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د شێخه‌، به‌ هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ بریندار بوو، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو